به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه شه‌ڕڤانێکی ئوسترالی له نێو ڕیزه‌کانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)، له ڕۆژئاوای کوردستان شه‌هید ده‌بێت.
رۆژ نیوز له‌زاری ریدور خه‌لیل وته‌بیژی فه‌رمی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل(یه‌په‌گه) بڵاویکرده‌وه : ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو 27/حوزه‌یران، شه‌ڕڤانی ئوسترالی، ریس هاردینغ ناسراو به (باکۆک ڕۆژئاوا)، له‌نێو ڕیزه‌کان یه‌په‌گه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه له شه‌ڕی دژ به چه‌ته‌کانی داعش له ڕۆژئاوای کوردستان شه‌هید ده‌بێت.
هاوکات ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و مینه برینداربوونی پێنج شه‌ڕڤانی تری یه‌په‌گه ی لێکه‌وتۆته‌وه.
ریدور خه‌لیل ده‌ڵێت: ریس هاردینغ، له 4/ئایاری ڕابردوو په‌یوه‌ندی کردووه به ڕیزه‌کانی یه‌په‌گه و دووه‌مین شه‌ڕڤانی ئوسترالی-یه که له شه‌ڕی دژی چه‌ته‌کانی داعش له ڕۆژئاوا شه‌هید ده‌بێت.