په‌یه‌ده ئاماده‌یی خۆی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشی سەربازیی توركیا راگەیاند
په‌یه‌ده داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات رێگری له ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی له خۆرئاوای كوردستان بكه‌ن و ئاماده‌یی خۆشی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر خۆرئاوای كوردستان پیشانده‌دات.
پارتی یه‌كێتیی دیمۆكراتیك (په‌یه‌ده), له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ ئه‌نجامدانی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی له‌ناو خاكی خۆرئاوای كوردستان ڕاگه‌یانراوێكی بڵاو كرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا په‌یه‌ده، ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی توركیا كردوه بۆ جێگیركردنی سوپا له ناوچه‌كانی سه‌ر سنووری سووریا‌و رایگه‌یاندوه: په‌یه‌ده نیازی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ نییه، لێدوانه‌كانی سه‌رۆك كۆماری توركیاش له‌و باره‌یه‌وه له ڕاستییه‌وه دوورن.
ته‌ئكیدیشی كردۆته‌وه، پرسی سوریا پرسی ناوخۆییه‌و، مافی ده‌وڵه‌تانی دراوسێی سوریا نییه، ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن، له ڕاگه‌یانراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه، په‌یه‌ده، له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوه‌ده‌وڵه‌تی شه‌ڕی تیرۆر ده‌كات، ژماره‌یه‌ك هاوپه‌یمانی ئه‌وان له شه‌ڕی تیرۆردا، هاوپه‌یمانی توركیان.
په‌یه‌ده له ڕاگه‌یانراوه‌كه‌دا داوای له هێزه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان، به تایبه‌ت ناتۆ و ئه‌مریكاو فه‌ره‌نسا كردوه، ڕێگری له هه‌ر هه‌وڵێكی توركیا بكه‌ن بۆ ده‌ستێوه‌ردان له خاكی سوریا، ئاماده‌یی خۆشی پیشانداوه وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر خۆرئاوای كوردستاندان بداته‌وه.
PM:08:22:01/07/2015