شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه له‌باشوری شاری سلوک له‌سه‌ر رێگای شاری ره‌قه له‌هێرشه‌کانیاندا چاڵی (هۆتی) یان کۆنترۆڵکرد.
شه‌ڕڤانانی یه‌پگه رایانگه‌یاند چاڵی هۆتیان کۆنترۆڵکردووه له‌نێوان که‌نته‌ر و سلوک له‌ناوه‌راستی رۆژئاوا که چه‌کدارانی داعش به‌سه‌دان که‌سیان کوشتووه‌و خستویانه‌ته ئه‌و چاڵه‌وه.
یه‌په‌گه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات ئه‌و چاڵه به‌سه‌دان لاشه‌ی عه‌ره‌ب و کورد‌و تورکمان و مه‌سیحیه‌کانی تیایه که به‌ده‌ستی داعش کوژراون و فڕییان داونه‌ته ئه‌و چاڵه‌وه.
چاڵی هۆتی که‌س قوڵیه‌که‌ی نازانێت و هه‌ر که‌سێکیش چووبێته ناوی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.