پەرلەمانتارێکی گٶران دەڵێت: ئه‌گه‌ر كامڵ بوون بریتی بێت له‌به‌رگریكردن له كورسی سه‌رۆكێكی ماوه به‌سه‌رچوو، ئه‌و كامڵییه پیرۆزی "عه‌لی عه‌ونی" بێت.
حەسەن سالح پەرلەمانتاری گۆڕان لەسەر چاوپێکەوتنەکەی عەلی عەونی کە وتبووی سەرۆکی پەرلەمان کامڵ نییەو زۆرینەی ٦/٢٣ زۆرینەیەکی سەخیفە، بە شیعرێکی له‌تیف هه‌ڵمه‌ت دەستپێدەکات:"كه دڵ كوێر بوو خۆره تاویش شه‌وی تاره، ئه‌گه‌ر پشیله پۆلیس بێ هه‌موو مشكێ تاوانباره".
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان دەڵێت: به‌شاهیدی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان تایبه‌تمه‌ندی جیاكه‌ره‌وه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ خوله‌كانی تری پێش خۆی، شه‌فافیه‌ت له‌كاری په‌رله‌مانی و هه‌وڵدان بۆ یه‌كخستنی ڕوئیای لایه‌نه‌كان و ده‌ست بردن بۆ ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی كه به‌لای خه‌ڵكه‌وه گرنگن و ئه‌وله‌ویاتیان هه‌یه له‌لایه‌ن سه‌رۆكه گه‌نجه‌كه‌ی په‌رله‌مانه‌وه كه به‌و په‌ڕی لێپرسراویه‌تی و جه‌رائه‌ته‌وه هه‌نگاو ده‌نێت كه ئه‌مانه خاڵی جیاكه‌ره‌وه و تایبه‌تمه‌ندی خوڵی چواره‌می په‌رله‌مانن.
ئەو پەرلەمانتارە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک لە کۆمێنتێکدا نووسیویەتی : له‌م خوله‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان خه‌ڵكی كوردستانی زۆر له‌وه پێ گه‌وره‌تره كه نوێنه‌ره‌كانیان له په‌رله‌ماندا حه‌سیر مه‌یدان بكات، به‌ته‌نیا له‌یه‌ك ساڵدا 20 ملیۆن دۆلاری بۆ په‌رله‌مان گێڕاوه‌ته‌وه، له‌چاو خوله‌كانی پێشوو كه هه‌ردوو ساڵ بۆ ڕه‌نگێك بوو، له‌م خوله‌دا بندیواره‌كانی په‌رله‌مان خرانه سه‌ر دیوار و به‌جارێك نه سه‌یاره به‌خشینه‌وه ما، نه ئیفاد ما، ته‌خشان و په‌خشانكردنی ماڵی میلله‌تی له په‌رله‌مان ڕاگرت، كه چی "عه‌لی عه‌ونی" ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی به سه‌رۆك په‌رله‌مانێكی ناكامڵ ناوی ده‌بات!!، ئه‌گه‌ر كامڵ بوون بریتی بێت له هه‌ڵلوشینی ماڵی میلله‌ت و لێدان له یاسا و به‌رگریكردن له كورسی سه‌رۆكێك كه ماوه‌كه‌ی به‌سه‌ر چووه ئه‌وا ئه‌و كامڵییه هه‌ر بۆ خۆتان و ئێمه كامڵ نین!.
حەسەن ساڵح دەڵێت: خولی چواره‌می په‌رله‌مان خولی نه‌مانی ته‌قدیس كردنه هه‌ر بۆیه ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه له‌گاگۆڵكێی سیاسه‌تدان و نه "ئه‌لیف" نه "با‌و"ێك له سیاسه‌ت نازانن كه‌وتونه‌ته گیانی په‌رله‌مان و به‌ڕاست و به‌چه‌پ هه‌وڵی په‌لاماردانی په‌رله‌مان ده‌ده‌ن كه گه‌وره‌ترین ده‌زگای یاسا دانان و جێبه‌جێكردنه.
ئەو دەڵێت: عه‌لی عه‌ونی هه‌ر به په‌لاماردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه نه‌وستا به‌ڵكو نوێنه‌رانی خه‌ڵكیشی له په‌رله‌مان به "زۆرینه‌یه‌كی سه‌خیف" ناوبرد.لێره‌دا ئه‌وه‌نده‌ی من مه‌به‌ستم به‌رچاو ڕوونییه ئه‌وه‌نده مه‌به‌ستم وه‌ڵامدانه‌وه‌ی عه‌لی عه‌ونی نییه چونكه نامه‌وێت كاتی خۆم به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پیاوێك به‌فیڕۆ بده‌م كه‌به‌م ئاوازه زمان له باڵاترین ده‌زگایه‌كی شه‌رعی ئه‌م وڵاته بكوتێت له‌كاتێكی ئه‌وا گرنگدا كه په‌رله‌مان خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنی پرسی سه‌رۆكی هه‌رێمه كه له 20ی8دا كۆتایی به ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی دێت به‌و دوو ساڵه‌شی كه بۆی درێژ كرابۆوه.