یه‌کگرتوو به‌درۆی ده‌خاته‌وه‌ که‌ رێککه‌وتنی دوو قۆڵیان له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌بێت

له‌سه‌ر کۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی یه‌کگرتووی ئیسلامی و پارتی و لێدوانی ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگ ده‌ده‌نه‌وه‌ به‌ بارزانی بۆ دوو ساڵی تر، ئه‌و حیزبه‌ روونکردنه‌وه‌ ده‌دات‌و ده‌ڵێن: رێیکه‌وتنی دوو قۆڵێمان له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێکدا نییه‌.

ده‌قی روونکردنه‌وه‌که‌ی وته‌بێژی یه‌کگرتوو هیوا میرزا سابیر: 

جەماوەری بەڕێزی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە كە:
دەستپێشخەری یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ لایەنەكان بۆ ئامادەكاریە بۆ سازانی نیشتمانی نێوان لایەنەكان لە سەر پرسی دەستوور و ویلایەتی سەرۆكی هەرێم و كۆتایی هێنان بەم تەنگژەو گرژیەیە كە بەرۆكی هەرێمەكەمانی گرتووە، نەك رێككەوتنی دوو قۆڵی لەگەڵ لایەنێك وەك لە هەندێك لە میدیاو پەیجەكان دا هاتوە.

ئەوە دووپات دەكەینەوە كە هەردەم سەقامگیری سیاسی و كۆمەڵایەتی گەلەكەمان، ستراتیژو ئامانجی سەرەكی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانە نەك بەرژەوەندی تەسكی حزبی.



PM:01:57:05/07/2015