یه‌كێتی‌ بڕیار لەسەر پێشنیاری مانەوەی بارزانی بۆ دوو ساڵ دیكە دەدات‌


لەكۆبوونەوەكەی ئەمرۆی نێون شاندی پارتی‌و یەكێتی، شاندەكەی پارتی دیموكراتی پێشنیاری ئەوەی كردوە بە یەكێتی تا ماوەی سەرۆكایەتی بارزانی تا دوو ساڵ درێژ بكرێتەوە‌و بڕیارە یەكێتی لەم بارەیەوە بۆچوونی خۆی یەكلابكاتەوە.

لەمبارەیەوە عیماد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ گه‌لی‌ كوردستانی‌ ڕاگه‌یاند، پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌یدا به‌فه‌رمی‌ داوای‌ كردوه‌، كه‌ یه‌كێتی‌ ڕه‌زامه‌ند بێت به‌ مانه‌وه‌ی‌ (مه‌سعود بارزانی‌) بۆ دووساڵی‌ تر له‌ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم.

وتشی‌:" بڕیاره‌ سبه‌ی‌ یه‌كێتی‌ نشتیمانی‌ كوردستان بۆ وه‌ڵامی‌ پێشنیازه‌ی‌ پارتی‌ كۆببێته‌وه‌ وه‌ڵامێكی‌ فه‌رمی‌ پارتی‌ ده‌درێته‌وه‌".



PM:04:49:05/07/2015