یه‌په‌گه: هیچ شه‌ڕێک له‌گه‌ڵ سوپای تورک ڕووینه‌داوه
سوپای تورکیا
وته‌بێژی یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند که هیچ شه‌ڕ و پێکدادانێک له‌نێوان شه‌رڤانه‌کانیان و سوپای تورکیا له‌سنور ڕووینه‌داوه، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش که‌له‌و باره‌یه‌وه بڵاوکراونه‌ته‌وه دوورن له ڕاستیه‌وه.
وته‌بێژی فه‌رمی یه‌په‌گه ڕێدوور خه‌لیل ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه بە ڕۆژنیوزی وت " کاتژمێر 12 ی شه‌وی ڕابردوو له گوندی عه‌لوا هه‌ڵکه‌وتوو له ڕۆژئاوای گرده‌سپی ئۆتۆمبێلێک له‌سنور له‌ناوخاکی تورکیا توشی ڕووداوی وه‌رگه‌ڕان بووه، له‌هه‌مان کاتیش‌دا گروپێک قاچاخچی ویستویانه له‌سنوره‌وه بچنه تورکیا، به‌هۆی ئه‌و ڕووداوانه‌وه سوپای تورکیا له‌ناوچه‌که‌دا فیشه‌کی به‌هه‌وادا ته‌قاندوه".
PM:03:23:06/07/2015