بریکاری وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حکومه‌تی هه‌رێم به پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیه‌وه، لابردنی سه‌رۆکی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه ره‌تده‌کاته‌وه.
دوای ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا متمانە لەسەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجە وەربگرێتەوە، بریکاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش که‌سه‌ر به‌حیزبه‌که‌ی سه‌رۆکی شاره‌وانی هه‌ڵبجه‌یه ھاتەدەنگ و بڕیارەکەی ڕەتکردەوە.
لەدانیشتنی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ حوزەیرانی ٢٠١٥ی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا، بەزۆرینەی دەنگ داوای متمانە سه‌ندنه‌وه‌یان لەسەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجە کرد، ئەمڕۆ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەشاری ھەولێر، خەسرەو کەمال بریکاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ( یه‌کێتی ) لەبارەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیەوە ھاتەدەنگ و ڕەتیکردەوە، ئەو بڕیارە پەسەندبکات و متمانە لە خدر کەریم سەرۆکی شارەوانی وەربگرێتەوه.
لەوبارەیەشەوە خەسرەو کەمال وتی:"ئەو بڕیارە ڕەتدەکەینەوەو بەھیچ شێوەیەک قبوڵی ناکەین".
سه‌رچاوه‌یه‌ک له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به سپی راگه‌یاند" جه‌نابی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار زۆر هاوسۆزه له‌گه‌ڵماندا".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی : بریکاری وه‌زیر دوو به‌هانه ده‌هێنێته‌وه که گوایه ئێمه لیژنه‌ی لكۆڵینه‌وه‌مان دروستکردبێت که له‌بنه‌ره‌تدا ئێمه لیژنه‌ی چاودیری و به‌دواداچونمان دروستکردووه، به‌هانه‌ی دووه‌میشیان ئه‌وان ده‌ڵێن، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ناتوانن لای به‌رن، ئێمه وه‌ک ئه‌نجومه‌ن ده‌ڵێین " ئێمه داوامان کردووه ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی پێ بکه‌ن، چونکه ئه‌و سه‌رۆک شاره‌وانییه به‌فه‌رمان دانراوه".
سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێگزگا، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که به‌پێی یاسا ئێمه هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌مان هه‌یه که لای ببیه‌ن" به‌لآم ده‌مانه‌وێت جارێک پرسه‌که رێگای سروشتی خۆی بگرێته به‌ر.