پیلانی داعش بۆ هێرشكردنەسەر سەرێكانی شكستی هێنا

چەكدارانی داعش لەپیلانێكدا بەنیاز بوون هێرش بكەنە سەر شارۆچكەی سەرێكانی لە كانتۆنی جزیرە لە رۆژئاوای كوردستان بەڵام بەهۆی هۆشیاری خەڵك‌و شەڕڤانان هێرشەكە پۆچەڵكرایەوە‌و بەرەو سنورەكانی توركیا گەڕانەوە.

بەپێی هەواڵێكی فوراتنیوز، پاش شكستە یەك لەدوای یەكەكانی گروپی داعش لە كۆبانێ‌و گردەسپی، گروپێكی 60-70 كەسی لەچەكدارانی داعش ئێوارەی دوێنێ دووشەممە هەوڵدەدەن لەسنوری توركیاوە دزە بكەنە ناو شارۆچكەی سەرێكانی، بەڵام پاش ئاشكرابوونی هەوڵەكەیان لەلایەن خەڵك‌و شەڕڤانان، بەرەو سنوری توركیا دەگەڕێنەوە‌و لە ناو بنكەكانی سوپای توركیا خۆیان حەشار دەدەن.



PM:02:06:07/07/2015