حیزبی دەعوەی نوری مالکی و عەبادی ئاشکرایکرد کە داوای یاسایی لەسەر کەناڵێMBC تۆمار دەکەن لەبەرئەوەی لە زنجیرەی ( استاذ و رئیس قسم ) کە عادل ئیمام پاڵەوانەکەیەتی دروشمی ئەو حیزبەی بڵاوکردۆتەوە.
پەرلەمانتار حیزبی دەعوە، عەلی عەلاق رایگەیاند: ئێمە دراسەی ئەو پرسە دەکەین و بەدواداچوونی یاسایی بۆ دەکەین لەبەرئەوەی سوکایەتی بە حیزبێکی تێکۆشەری وەک دەعوە دەکات.
ئەو کەناڵە زنجیرەی کۆمیدی ( استاذ و رئیس قسم ) ی پەخشکرد کە عادل ئیمامی تیا باسی گەندەڵی حیزبە ئیسلامیەکان دەکات.
لە یەکێک لە دیمەنەکانی زنجیرەکە لۆگۆی حیزبی دەعوە لەسەر مێزی هێزە ئیسلامییەکانە کە وتار دەخوێننەوە.