ئەبوبەكر بەغدادی لەهەوڵێكی کوشتن رزگاری بوو

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایدەكات كە ئەبوبەكر بەغدادی، سەركردەی گروپی داعش لە هەوڵێكی کوشتن لەلایەن هێزەكانی عێراقەوە لەموسڵ رزگاری بوو.

نەحلە هوبابی، ئەندامی پارێزگای نەینەوا لە پەرلەمانی عێراق بە هەواڵێنیری "فارس"ی ئێرانی راگەیاند: مانگی رابردوو پاش كۆكردنەوەی زانیاریی بڕیاربوو لەلایەن دەزگای هەواڵگریی‌و ئەمنی عێراق ئەبوبەكر بەغدادی لە موسڵ تیرۆر بكرێت.

ناوبراو هەروەها دەڵێت: بەڵام لە كۆتا چركەكاندا ئەبوبەكر بەغدا لەو پلانی تیرۆركردنە خۆی رزگار كرد.



PM:03:48:08/07/2015