لەسەر کورسیەکەی بارزانی
گۆڕان‌و یەکێتی بۆچوونەکانیان زۆر لەیەک نزیکە

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا دوای کۆبوونەوەی گۆڕان و یەکێتی لەسلێمانی، هەریەک لە محەمەد تۆفیق و عیماد ئەحمەد رایانگەیاند: رای هەردوولا زۆر نزیکن لەیەکەوە.

لە مەکۆی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، دوای کۆبوونەوەی یەکێتی و گۆران، محەمەد تۆفیق بەرپرسی پەیوەندییەکانی گۆڕان وتی: لەسەر پرسی سەرۆکی هەرێم ئێمەو یەکێتی زۆر لەیەک نزیکین.

هەروەها تۆفیق وتیشی: دەبێت هەمووان لەگەڵ لایەنەکانی تر لەسەر ئەم پرسەو پرسەکانی تر گفتوگۆ بکەین تا دەگەین بە سازدان.

عیماد ئەحمەو وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە کۆنگرەکەدا وتی: پێویستە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم هەمورا بکرێتەوەو سیستەم بکرێت بە پەرلەمانی.

هەروەها ناوبراو وتی: دەبێت تەحدیدو تەنزیمی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم بکرێت و دەسەڵاتەکان تەوازنی تێدابێت و سەرۆک و جێگرەکەی لەپەرلەمانەوە هەڵبژێردرێن.

عیماد ئەحمەد جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێت کاربکەین بۆ سازدان لەگەڵ لایەنەکانی تر.

کۆنگرەکە بەبێ ئەوەی بوار بدرێت بە رۆژنامەنووسان پرسیار بکەن کۆتایی پێهات.

ئەمڕۆ وەفدێکی یەكێتی نیشتمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەلابەختیار لەسەر پرسی سەرۆکی هەرێم سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانیان کردو لەگەڵ نەوشیروان مستەفاو بەرپرسانی تری گۆڕان کۆبوونەوە.
 



PM:12:52:09/07/2015