ئاسیاسێڵ پڕۆژەیەكی خێرخوازی گەورە رادەگەیەنێت

وەكو بەشێك لە پڕۆژ خێرخوازییەكەی بەناوی "خەندە"، كۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەكان پڕۆژەی دابەشكردنی بڕە خۆراكی سەرەكی بۆ 2015 لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا راگەیاند كە لەم پەڕی كوردستانەوە تا ئەوپەڕی باشووری وڵات دەگرێتەوە. وئەم پڕۆژە بە یەكێك لە فراوانترین بەرنامەكانی فریاگوزاری دادەنرێت كە لەلایەن كەرتی تایبەتەوە لە وڵاتدا جێبەجێبكرێت.  

لەگەڵ بەرزبونەوەی ژمارەی ئەو هاوڵاتییانەی پێویستیان بە یارمەتی بەپەلە هەیە، وزۆربونی شەپۆلی پەنابەران، ئاسیاسێڵ گرنگییەكی تایبەتی داوە بە فریاكەوتنی خەڵكان وخێزانی ئاوارەی دەستكورت ودەستپێشخەریكردن لە بواری چالاكیگەلێك كە یارمەتیبدات لە بەشداری پێكردنی كۆمەڵگە ناوخۆییەكان وگیانی هاوكاری لە نێوانیاندا بچێنێت وهانیان بدات بۆ بەشداریكردن لە چالاكیگەلی تایبەت بە فریاگوزاری.
پڕۆژەی "خەندە" ـ پڕۆژەی دابەشكردنی بڕە خۆراكی سەرەكی بۆ 2015 لە ئاسیاسێڵەوە دابینكردنی خواردەمەنییە سەرەكییەكان مسۆگەردەكات بۆ زیاتر لە 12000 خێزانی هەژار، هەروەها وەكو بەشێك لە هەمان پڕۆژە جلوبەرگی جەژن بەسەر نزیكەی 4000 مناڵدا دابەشدەكرێت لە زیاتر لە 10 ناوچەدا لە سەرتاسەری عێراق.

هەر لەو بارەیەوە، فاروق مەلا مستەفا، سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئاسیاسێڵ وتی: "وا بۆ جارێكی تر كارمەندانی ئاسیاسێڵا هەوڵەكانیان یەكدەخەن بۆ یارمەتیدانی ئەو خێزانە هەژار وئاوارانەی كە لە ماڵوحاڵ ووڵاتی خۆیان هەڵكەنراون. ئاسیاسێڵ ئەمساڵ  خۆراكی سەرەكی بەسەر ئەو خەڵك وخێزانە ئاوارانەدا دابەشدەكات لەگەڵ جانتایەك كە جلوبەرگی جەژنی تێدایە بۆ مناڵانی بێ سەرپەرشت لە پێناو ئەوەدا كە خەندەیەك بخەینە سە لێوانی ئەو مناڵانەی كە مانای خۆشی وشادیان بیرچوەتەوە."

عەبدوڵا حەسەن، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەكانی بەبازاڕكردن لە كۆمپانیای ئاسیاسێڵ وتی كە دەستپێشخەری خەندە لە ئاسیاسێڵەوە بەرنامەیەكی مەودا فراوانە بۆ گەشەپێدانێك كە بەردەوامی بەخۆی بدات (تنمیە مستدامە) وبەشێكە لە پەیڕەوی مرۆڤدۆستانەی ئاسیاسێڵ.
هەروەها وتی، "پڕۆژەكەمان دابینكردنی خۆراكە سەرەكیەكانە بۆ زیاتر لە 100 هەزار كەس لە ناوچە جیاوازەكانی عێراق، وەكو بەغدا، ئەنبار، بەسرە، كەربەلا، سلێمانی، هەولێر، كەركوك، دهۆك و بابل. ئەوانەی سوودمەندن لەم پڕۆژەیە خێزانە هەژارەكان وخەڵكانی ئاوارە ومناڵانی بێ سەرپەرشت وئەو كەسانەن كە پێویستییەكی زۆریان بە فریاگوزاری ویارمەتی هەیە."
لە ساڵانی رابردوویشدا، ئاسیاسێڵ بەرنامەگەلی خێرخوازی جۆراوجۆری جێبەجێكردووە، ئەمەش وەكو جەختكردنەوەیەك لە پەیڕەوی تایبەت بە لێپرسراوێتی كۆمەڵایەتی كۆمپانیاكە. ولە رێگەی  چەند بەرنامەیەكی خێرخوازیەوە، پشتگیریی لە چەندین چالاكی كردووە وپارەی بۆ دابینكردوون، كە یارمەتیدەرن لە فەراهەمكردنی دەرفەت بۆ ئەو هاوڵاتیانەی داهاتێكی سنورداریان هەیە، و لە یارمەتیدانیان بۆ گۆڕینی شێوازی ژیانیان.

فاروق مەلا مستەفا، سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن، قسەكانی بەوە كۆتایی پێ هێنا كە، "سەرەڕای ئەوەی ئاسیاسێڵ بە دەستپێشخەرییە مرۆیی وگەشەپێدانەكانی ناسراوە، بەڵام ئەمساڵ هەستم بەوە كردوە لە كارمەندانی ئاسیاسێڵدا كە حەزیان بە گەڕانە بەدوای ئەوانەی پێویستییەكی زۆریان بە یارمەتی ودەستگرۆیی هەیە. وهەوڵدەدەن یارمەتییەكان بگەیەننە گەورەترین ژمارە لە خێزانی دەستكورت لە هەموو ئەو ناوچانەی كە پڕۆژە خێوازییەكە دەیانگرێتەوە. ئەمەش ئاماژەیە بە چنینەوەی بەربوومی هاوكاری و پشتی یەكگرتن لە كۆمەڵگەدا، وتیمە مەیدانییەكانی ئاسیاسێڵ سەرجەم پڕۆژەكە جێبەجێدەكات."



PM:05:56:09/07/2015