داود ئۆغلو:هەدەپە تا ئێستا پاڵپشتی تیرۆر دەکات

سەرۆک وەزیرانی تورکیا داود ئۆغلو رەخنەی لە هەڵوێستی هەدەپە دەگرێت لەسەر هەڵویستی ئەوان بەرامبەر پەکەکە.

 ئۆغلۆ بە میدیاکانی تورکیای راگەیاند: تا ئێستا هەدەپە دەستبەرداری زمانی توندتیژی نەبووە، ئەو حیزبە دەبێت دەستبەرداری سیاسەتی دوو فاقی ببێت لە تورکیا، ئەوان لە رۆژهەڵات و باشوری تورکیا بەشێوەیەک قسە دەکەن و لە ئیستانبووڵیش بە شێوەیەکی تر.

سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی تورکیا ئاماژە بۆ کوژرانی چوار کەس دەکات لە شاری ( سعەرد ) کە دەبوایە هەدەپە هەڵوێستی هەبوایەو مەحکومی بکردایە، کەچی بێدەنگی هەڵبژارد.

لەلایەکی ترەوە هاوسەرۆکی هەدەپە فیگان یوکساکداغ رایگەیاند: پێویستە عەبدوڵا ئوچ ئالان ئازادبکرێت، چونکە بە ملیۆنان کەس دەنگیان دا تا ئاشتی بەرقەرار بکرێت و ئازادبکرێت.



PM:02:17:10/07/2015