لەشاری خانەقین بەهۆی کێشەی خێزانیەوە دووبرا بەدەستی کەسێکی تر دەکوژرێن و قوربانی و بکوژەکەش لە دوو بنەماڵەی ناسراون.
سەرچاوەیەک لە خانەقینەوە بە سپی راگەیاند " کاتژمێر ٤:٣٠ لەگەڕەکی ئاوبارەی خانەقین کە دەکەوێتە رۆژئاوای شارەکەوە گەنجێک دوو برا دەکوژێت و هەڵدێت".
سەرچاوەکە باسی لەوە کرد کە پۆلیس گەیشتۆتە شوێنی رووداوەکەو لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە، بەڵام تا ئیستا تۆمەتبارەکە دەستگیر نەکراوە.
ئەو سەرچاوەیەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئێوارەی ئەمشەو ٧/١٠ کەسووکاری دوو برا کوژراوەکە ماڵی بکوژەکەیان سووتاند.
سەبارەت بەو زیانە گیانیانەی لەو سووتانەوە کەوتۆتەوە، سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ماڵەکە کەسی تیا نەبووە، تەنها شتومەکەکانی ناوی سووتاون.