یه‌په‌گه ئۆپراسیۆنی دوومانگی که به‌ناوی (شه‌هید رووبار)ه‌وه بوو کۆتایی پێهێناو رایگه‌یاند له‌و دوو مانگه‌دا: 1315 چه‌کداری داعش کوژراون که 529 لاشه‌یان که‌وتۆته ده‌ست شه‌ڕڤانان، به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش 118 شه‌ڕڤان شه‌هیدبوون.
فه‌رمانده‌ی یه‌په‌گه سوزدار دیرک له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ریدا رایگه‌یاند : له‌و دوو مانگه‌دا که له 6 ی ئایاره‌وه ده‌ستیپێکردووه چه‌ندین شوێنی ستراتیژی وه‌ک ته‌ل حه‌میس و ته‌ل باراک و چه‌ندان گوند‌و شارۆچکه له رۆژئاوای کانتۆنی جه‌زیره ئازاد کراوه.
ئه‌و فه‌رمانده‌ییه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی تر و بورکان فورات و سووپای ئازاد، له‌قۆناغی یه‌که‌م چیای عه‌بدولعه‌زیز و ته‌ل ته‌مه‌ر و گرده سپی له‌ژێر ده‌ستی داعش ده‌رهێنراون. له‌قۆناغی دووه‌م شاری مه‌بروکه‌و سلوک له ماوه‌یه‌کی که‌مدا ئازادکران.
ئه‌و فه‌رمانده‌ییه باسی له گرنگی گرده سپی کرد که ده‌روازه‌بوو بۆ داعش له‌گه‌ڵ تورکیاداو ئێستا ئه‌و ده‌روازه‌یه له‌ده‌ست شه‌ڕڤاناندایه.
سوزدار دیرک باس له‌وه ده‌کات له هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌کدارانی داعش له‌ژێر ناوی شه‌ڕی ( به‌دری کوبرا ) هێرشێکی به‌رفراوانیان بۆ سه‌ر شاخی عه‌بدوله‌عه‌زیزو عه‌ین عیسی ده‌ستپێکرد، به‌ڵام له‌هه‌موویاندا دووچاری شکست بوونه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که شه‌ڕڤانان و هێزه‌کانی تر له‌م ئۆپراسیۆنه دوو مانگیه‌دا 11هه‌زار کیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یان ئازاد کرد.