"کوردانی سوریا هاوپەیمانێکی بەهێزی ئەمەریکان"

رۆژنامەی بەناوبانگی ئەمەریکی نیۆرک تایمز لە راپۆرتێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کوردی رۆژئاوا هاوپەیمانێکی بەهێزی ئەمەریکایە.

ئەو رۆژنامەیە باس لەوە دەکات ئەو هاوپەیمانێتیە بەهێزە بۆتە مایەی ئەوەی ئەمەریکا هەوڵە سەربازییەکانی چڕ بکاتەوە بۆ پاڵپشتی کوردی سوریا کە شەڕی رێکخراوی داعش دەکات.

نیۆرک تایمز دەڵێت: ئەمەریکا دەستیکردووە بە چاودێرییەکی بەرفراوان لە باکوری سوریا لە رێگای فرۆکەی بێ فرۆکەوان و فرۆکە جەنگییە ئاساییەکان ئەنجام دەدەن لەسەر جموجوڵی چەکدارای داعش بۆ ئەوەی یارمەتی کورد بدەن، هەروەها هێزە تایبەتەکانی ئەمەریکا کەناڵی تایبەتیان دروستکردووە تا زانیاری ئیستخباراتیان پێبدەن و ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکانی خۆیانیان بۆ ئاشکرا بکەن. 

رۆژنامەکە ئەوە ئاشکرا دەکات کە کوردەکان بەیەکێک لەو هێزە کەمانە دادەنرێن کە ئەمەریکا پشتیان پێدەبەستێت و بوونەتە هاوپەیمانێکی بەهێزی ئەمەریکا لەسوریا.

سەبارەت بە دروستبوونی ئەو پەیوەندەیە، رۆژنامەکە گەڕاندویەتەوە بۆ ساڵی پار ئەو کاتەی داعش هێرشی کردە سەر کوبانێ.

راپۆرتی رۆژنامەکە باس لەوە دەکات کە تورکیا سیستەمێکی نەرمی سنوری لەگەڵ داعشدا پیادەکردووەو رێگای داوە بە " تیرۆریستەکان " بچنە سوریاوە، ئەمەریکاش کار دەکات بۆ ئەوەی سنورێک بۆ ئەوە دابنێت.



PM:10:46:12/07/2015