عێزه‌ت سابیر له‌رێگای که‌موکوڕیه‌کانی ئاشتتی هه‌ورامیه‌وه‌ وه‌ڵامی ئومێد خۆشناو ده‌داته‌وه‌‌

‌ سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری لەپەرلەمانی كوردستان که‌ سه‌ر به‌یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌ ده‌ڵێت: ئاشتی هه‌ورامی ( وه‌زیره‌ پارتیه‌که‌) 10 ملیار دۆلار زه‌ره‌ری به‌ ئابوری کوردستان گه‌یاندووه‌.


د. عزەت سابیر سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری لەپەرلەمانی كوردستان لە تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک له‌ پۆستێکدا ده‌ڵێت:ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكان بوەتە هۆی ئەوەی بە بەهای (10) ملیار دۆلار زیان بەئابوری هەرێمی كوردستان بكەوێت.

 عزه‌ت سابیر پێیوایه‌ نەگەیاندنی گازی سروشتی بەوێستگەكانی بەرهەم هێنانی كارەبا بەهۆی كێشەی كۆمپانیای (دانا گاز)ەوە ئاشتی هه‌ورامی ئه‌‌و زه‌ره‌ره‌ی گه‌یاندووە.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێت: ئاشتی هەورامی بۆری نەوتی كوردستانی بۆ توركیا ڕاكێشا، ئاواش دەیتوانی بۆری گازی سروشتی بۆ وێستگەكانی كارەبا ڕاكێشێت، بۆیە كیشەی كارەبای كوردستان خەتای ئاشتی هەورامیە".

عیزه‌ت سابیر رووده‌کاته‌وه‌ سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی و ده‌ڵێت : ئایا سه‌رۆکی فرکسیۆنی پارتی ئومید خۆشناو ئاگای له‌مه‌ هه‌یه‌ ( ئه‌و که‌موکوڕیانه‌ی ئاشتی هه‌ورامی، هه‌روه‌ها ئاگای له‌وه‌یه‌ که‌ بەرهەكانی نەوت لەشارەكانی كوردستان بەناعەدالەتی دابەش دەكرێن، دڵنیام ئاگاداری و بێدەنگیشی".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌ درێژه‌ی کۆمێنته‌که‌یدا ده‌پرسێت " ئایا ئومێد خۆشناو وێنەی گرێبەستی (50) ساڵەی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا، وەك پەرلەمانتارو سەرۆكی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمان، دڵنیام نەخێر؟"



PM:05:43:15/07/2015