بارزانی لە سازانی لایەنەکانەوە، بڕیارەکەی گەڕاندەوە بۆ گەل

لەسەر پرسی سەرۆکی هەرێم بارزانی پێشتر داوای سازدانی نێوان حیزبەکان دەکرد، ئەمڕۆ لەبەردەم پێشمەرگەدا وتی" گەل بڕیاری کۆتایی دەدات".

لەكاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌‌ میحوه‌ره‌كانی باشوور و رۆژئاوای كه‌ركووك و مه‌خموور و گوێڕ بارزانی بەبێ ئەوەی راستەوخۆ باسی پرسی "سەرۆکی هەرێم" بکات، بەناراستەوخۆ رایگەیاند: گەل سەرچاوەی دەسەڵاتە و، دوا بڕیاریش لای گەلە و حزبەکان ئامرازن بۆ خزمەتکردنی گەلەکەمان و بەرژەوەندیی باڵای گەل و نیشتیمان لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە و وێڕای جیاوازیی لە بۆچوونەکان و ئەگەر ناکۆکییەکیش هەبێت، ئەوە گەل بڕیاری کۆتایی دەدات نەک حزبێک.

لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە بارزانی وتی: گەلەکەمان قوربانی زۆری داوە و پێویستە کۆتایی بە نەهامەتییەکانی بێت و ڕایگەیاند کە دەبێ بەدەستی خۆمان ئەو مافە وەدەست بهێنین و چاوەڕێی هیچ لایەک نەکەین، جەختیشی کردەوە كە یەکڕیزیی هێزی پێشمەرگە و تێكەڵبوونی خوێنی پێشمەرگەكانمان لە سەنگەری بەرگری بنەمای یەكڕیزیی گەلەكەمانە و دەبێ ئەوە بۆ سیاسییەكانیش وەك ڕێگە پێشاندەرێك بێت بۆ یەكڕیزی و برایەتی و بە هیچ شێوەیەكیش نابێ بارودۆخی سیاسیی و ناوخۆیی كوردستان كاریگەریی لە سەر پێشمەرگە هەبێت.

ئەمڕۆ هەینی، ٧/١٧بارزانی بە مەبەستی پیرۆزبایی جەژن و ئاگاداربوون لە بارودۆخی هێزی پێشمەرگە و بەسەركردنەوەی بەرەكانی شەڕ، سەردانی هەرسێ میحوەری مەخموور-گوێڕ و باشوور و ڕۆژئاوای کەرکووکی کرد.



AM:01:56:18/07/2015