بۆمبێكی 120 كگم لەنزیك پرسوس لەباكوری كوردستان پوچەڵكرایەوە

‌تەقینەوەکەی رۆژی دووشەممە لە پرسوس
سەرۆك وەزیرانی توركیا راگەیاند هێزەكانی پۆلیس بۆمبێكی چێنراوی 120 كیلۆگرامیان لە سەر رێگای پروس لە پارێزگای تونجلی دۆزیوەتەوە‌و پۆچەڵیان كردوەتەوە.

بەپێی رۆژنامەی حوڕیەت، هێزەكانی پۆلیسی توركیا دوێنێ ئەو بۆمبە چێنراوەیان لە سەر ڕێگای شاری پرسوس دۆزییەوتەوە كە بە ریمۆت كۆنترۆڵ دەتەقییەوە كە لەلایەن شارەزایانەوە پوچەڵكراوەتەوە.

رۆژی دووشەممەی رابردوو لەناوەندی كلتوری لاوانی سۆسیالیست لەشاری پرسوس لە سنوری باكور‌و رۆژئاوای كوردستان تەقینەوەیەكی خۆكوژی روویدا كە بەپێی دوا ئامارەكان 31 كەس شەهید بوون‌و زیاتر لە 100 كەسیش برینداربوون.



PM:02:45:22/07/2015