کۆمەنیست: ئیسلامیەکان هێستریانە جنێوو درۆهەڵدەبەستن بۆ فاروق رەفیق

حیزبی کۆمەنیستی کرێکاری کوردستان لەباینامەیەکدا داوا دەکەن کە ئازادیخوازان " بەرامبەر بەم بێرێزیکردنەی جنێوفرۆشانی ئیسلامی سیاسی بەرامبەر فاروق رەفیق بێدەنگ نەبن و بەهەموو شێوازێکی گونجاو و مەدەنی پشتیوانی بکەن و کۆنەپەرستانی ئیسلامی لەسەر جێگای خۆیان دابنێننەوە".

لەو بەیانەی حیزبی کۆمەنیستدا هاتووە " ئێمە لە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بە تەواوی مانا بەرگری لە ئازادیی بیرورا، ئازادیی دەربڕین ویژادن دەکەین و بە بەشێك لە مافە سەرەتایی و بنەڕەتیەکانی خەڵکی کوردستانی دەزانین، لەو سۆنگەیەوە، هێرشی ئیسلامیەکان بۆسەر بەرێز فاروق رەفیق بە پێشێلکردن‌و هێرش بۆسەر ئەو بەهایانەی کۆمەڵگای کوردستان دادەنێین‌و بە توندی لەدژی دەوەستینەوە".

 حیزبی کۆمەنیست بەرگریکردن لە فاروق رەفیق بەبەرگری لە مافەسەرەتاییەکانی مرۆڤ‌و ئازادی‌و کەرامەتی ئینسان دادەنێت‌و لەو بەیانەدا هاتووە "سەرکوتی بیروڕاو دەربڕین، هەڕەشەکردن و نائارامکردنی ژیانی رەخنەگرانی بیروباوەڕە کۆن و دواکەوتوەکان هەمیشە بەشێکە لە ئامرازەکانی دەستی دەسەڵات‌و هێزە کۆنەپەرستە دژی ئینسانیەکان بۆ راگرتنی کۆمەڵگا لە نایەکسانی و بێمافی و ملدانی خەڵکی زەحمەتکێش‌و ئازادیخواز بە یاساو دەسەڵاتە کۆنەپەرست‌و چەوسێنەرەکانیان".


PM:06:37:22/07/2015