سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی پارتی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه کردووه له کۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی پارتی و گۆڕاندا له سلێمانی، میرانی به‌توندی وه‌ڵامی نه‌وشیروان مسته‌فای دابێته‌وه. میرانی ئه‌و هه‌واڵه ره‌تده‌کاته‌وه.
نووسینگەی رۆژنامەوانیی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی، لە روونكردنەوەیەكدا که له‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی بڵاوکروه‌ته‌وه، وەڵامی هەندێ ماڵپەڕ و تۆڕی كۆمەڵایەتی دەداتەوە كە هەواڵێكیان بڵاو كردووەتەوە گوایە (فازڵ میرانی) لە یەكێك لە كۆبوونەوەكاندا بە توندی و بە قسەی نەشیاو وەڵامی (نەوشیروان مستەفا)ـی داوەتەوە، نووسنیگەی (میرانی) تەواوی ئەو هەواڵە رەت دەكەتەوە و دەڵێت، لە راستییەوە دوورە و ئەمە بە هیچ شێوەیەك نە لە رەوشت و مۆڕاڵی پارتی و نە لە هیی (میرانی) دەوەشێتەوە.
له‌روونکردنه‌وه‌که‌دا هاتووه : بە هیچ شێوەیەك نە لە رەوشت و مۆڕاڵی پارتیی دیموكراتی كوردستان و نە لە هیی بەڕێز (میرانی) دەوەشێتەوە كە ئەم جۆرە قسانەیان بە دەمدا بێت، بۆیە ئێمە پێمان وایە كە پێویستە هەموو كۆبوونەوەیەك كە ساز دەكرێت، پیرۆزی و تایبەتمەندیی خۆی هەبێت.
رۆژی 7/5 وه‌فدێکی پارتی به‌سه‌رۆکایه‌تی نێچیرڤان بارزانی و ئه‌ندامێتی فازل میرانی و چه‌ند به‌رپرسێکی تری ئه‌و حزیبه له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی گۆڕانیان کرد‌و له‌گه‌ڵ نه‌ویشیروان مسته‌فاو چه‌ند به‌رپرسیکی تری بزووتنه‌وه‌که کۆبوونه‌وه، دوای کۆبوونه‌وه‌که هه‌ندێک ماڵپه‌ڕ له هه‌واڵه‌کانیاندا ئاماژه‌یان بۆ گفتوگۆی توندی نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا و میرانی کرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ میرانی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تکرده‌وه.