له‌هێرشکردنه سه‌ر په‌که‌که له‌لایه‌ن سووپای تورکیاوه، ئێران به پێشێلکردنی سه‌روه‌ری وڵاتیکی دراوسێ ناوزه‌دی ده‌کات، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مریکا پاڵپشتی ده‌کات.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌لیستیر باسكی پشتیوانیی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر په‌كه‌كه راگه‌یاند، به پێچه‌وانه‌وه ئێران هێرشه‌كانی توركیا به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری دراوسێكانی وه‌سفده‌كات.
ئه‌لیستیر باسكی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌وان به‌ته‌واوی ڕێز له مافی توركیای هاوپه‌یمانیان ده‌گرن بۆ به‌رگریی له‌خۆكردن‌و پشتیوانیی له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌که‌ن.
هاوکات ئه‌مه‌ریکا له‌ڕێگای وته‌بیژه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسیشی وڵاته‌که‌یه‌وه داوا ده‌کات په‌كه‌كه، ده‌ستبه‌رداری كاری توندوتیژی بێت‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره ده‌ست پێبكاته‌وه. هه‌روه‌ها هه‌مان داواش له حکومه‌تی تورکیا ده‌کات.
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مه‌ریکاوه، ئێران له رێگای مه‌رزییه ئه‌فخه‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ره‌خنه له حكومه‌تی توركیا ده‌گرێت به‌بیانووی شه‌ڕی تیرۆره‌وه سه‌روه‌ری دراوسێكانی پێشێل ده‌كات.