پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕێگه نادات ته‌رمی 13 شه‌هیدی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و یه‌کینه‌کانی پاراستی ژن (یه‌په‌ژه) بهێنرێنەوە باشووری کوردستان ببن.
ئاژانسی هاوار بڵاویکردەوە هه‌زاران هاوڵاتی شاری دێرک و گرکێ له‌گێی ڕۆژئاوای کوردستان، کاتژمێر نۆی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمی 13 شه‌رڤانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه که‌له به‌رخۆدانی کانتۆنی جزیره‌دا شه‌هیدببوون، به‌مه‌راسیمێکی به‌شکۆ بردنه سنوری سێماڵکای باشووری کوردستان. بەڵام پارتی ڕێگا نادات.
ئاژانسی ده‌نگوباسی هاوار بڵاوی کردوه‌ته‌وه که ده‌رگای سێماڵکا له‌دیوی باشووری کوردستان له ده‌ستی هێزه‌کانی زێره‌ڤانی پارتی دایه ڕێگه‌یان نه‌داوه ته‌رمی شه‌هیده‌کان ده‌ربازی باشووری کوردستان ببن.
ئاژانسه‌که نوسیویه‌تی که هه‌زاران هاوڵاتی کورد له‌سنوری باشوور - ڕۆژئاوا به‌چالاکی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی پارتی یان " مەحکوم کردوه، له ئێستادا له‌سه‌ر سنور کۆبونه‌ته‌وه.
ئاژانسه‌که ئاشکرای کردوه " تورکیا داوای له پارتی کردوه ڕێگه نه‌دات ته‌رمی ئه‌و شه‌هیدانه بێنه باشووری کوردستان چونکه شه‌هیده‌کان خه‌ڵکی باکوری کوردستان و ده‌بێت ببرێنه‌وه زێدی خۆیان".