ئەمەریکا لەگەڵ تورکیادا نییە دژی پەکەکە

ئەمەریکا بە تورکیای راگەیاند کە دەبێت جیاوازی بکات لە نێوان پەکەکەو داعشدا، ئێمە هیچ کۆمەکێكی سەربازی تورکیامان نەکردووە لە هیرشکردنە سەر پەکەکە، هاوکات ئەمەریکا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد " ئەوان رێکنکەوتوون کە ناوچەیەکی ئارام کە باکوری سوریا دروستبکەن".

وتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا، ئەلیستەر باسکی " تیرۆری مەحکومکردوو دوای لە هەردوو لایەنی کوردی و تورکی کرد بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و خۆیان دووبگرن لە توندتیژی و زیادکردنی بارگرژی".

بەلام هاوکات وتەبێژەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە تورکیا مافی خۆیەتی بەرگری لە سنوری خۆی بکات.

لەلایەکی تریشەوە له‌ به‌دواداچونێكی NRTدا ئه‌لیستێر باسكی،  تایبه‌ت بەو تەلەفزیۆنەی راگەیاندووە " ئه‌مریكا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شێك نییه‌ له‌ هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ و هیچ هه‌ماهه‌نگیه‌كیشی له‌گه‌ڵ توركیادا نه‌كردووه‌ له‌و باره‌یه‌وه"‌.



AM:11:31:27/07/2015