فۆتۆ ..خۆپیشاندانی رانییە "یان چاکی بکەن، یان چۆڵی بکەن"

‌یەکەم وێنە جلوبەرگی بریندارێکە
بەمەبەستی چاککردنی خزمەتگووزاری، گەنجانی رانیە بەیانی ئەمڕۆ کاژمێر ١٠ لەبەردەم باخی گشتیەوە شاری رانیەوە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد بۆ بەردەم ئیدارەی راپەڕین، بەهۆی رشتنی گازەوە لەلایەن پۆلیسەوە، خۆپیشاندانەکە بارگرژی تێکەوت.

بەپێی زانیارییەکانی سپی خۆپیشاندەران چوونە سەر بینایەی ئیدارەی راپەرین و تابلۆی ئیدارەکەیان لێکردەوە. تا ئێستا خۆپیشاندان بەردەوامە و بەهۆی پێکداپژانی پۆلیس و خۆپیشاندەر بریندار لەنێو گەنجاندا هەیە.

ئەو برایندارانە کە چەند کەسێک دەبن بەهۆی پێکدادان و پیاهەڵپژانی نێوان ئەوان و پۆلیس هاتۆتە ئاراوە. هاوکات دەنگۆی ئەوە لە ئارادایە سێ گەنج دەستبەسەرکرابن.

ژمارەی خۆپیشاندەران بە سەدان هاوڵاتی دەبن. 






PM:01:01:27/07/2015