گەر دەتەوێت وزەت زۆربێت ئەم میوەیە بخۆ

كۆمەڵێك زانای نیوزلەندی لەتوێژینەوەیەكدا ئەوەیان ئاشكراكردوە خواردنی میوەی كیوی دەبێتە هۆی باشبونی باری دەرونی ‌و وزەیەكی زۆر بە مرۆڤ دەبەخشێت.

توێژینەوەكە لەسەر 54 كەسی خۆبەخش ئەنجامدراوە كە بۆ ماوەیەك بەشێوەیەكی بەردەوام میوە و سەوزەیان خواردووە، بەجۆرێك 27 كەسیان ڕۆژانە بۆ ماوەی مانگ و نیوێك كیویەكیان خواردووە.

دوای ئەو ماوەیە توێژەران بۆیان رونبۆتەوە دۆخی دەرونی ئەو كەسانە زۆرباش بووەو كەمتر هەستیان بەماندوبون كردوە.

زانایان نهێنی ئەو حاڵەتەیان بۆ ئەو گێڕایەوە كیوی رێژەیەكی زۆر ڤیتامین C تێدایە كە زیاترە لە ڕێژەكەی لە میوەیەكی وەك لەپرتەقاڵدا، ئەوەش وادەكات ئەنزیمەكان باشتر كردارەكانی خۆیان ئەنجام بدەن بەتایبەتی كردارەكانی مێشك، هەربۆیە مرۆڤ كەمتر هەست بەماندوبون دەكات‌و چالاكیەكانی زیاتر دەبێت و وزە و توانایەكی زۆری دەبێت.



PM:05:50:27/07/2015