نەوشیروان مستەفا: لەگەڵ یەكێتیدا سورین لە سەر بۆچوونەكانمان
نه‌وشیروان مسته‌فا ته‌ئكید له یه‌ك گوتاری نێوان بزوتنه‌وه‌كه‌ی و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسه‌كانی هه‌مواری ده‌ستورو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا یه‌ك بۆچوونیان هه‌یه.
نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له لێدوانێكدا به كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌ڵی كوردستان رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا سورین له سه‌ر بۆچوونه‌كانمان، سه‌باره‌ت به هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستورو پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و كۆمه‌ڵێك بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به دۆخی ئه‌مــڕۆی كوردستان.
وتیشی: هه‌ردوولا له‌و باره‌یه‌وه نه‌ك بۆچوونه‌كانمان نزیكن به‌ڵكو یه‌كن.
ئه‌مڕۆ 28-7-2015 وه‌فدی باڵای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌سه‌رۆكایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كودرستانی كرد له‌شاری سلێمانی.
له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه بۆ محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و عیماد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سازكرا هه‌ردوولا سوربوونی خۆبان له پڕۆژه‌كانیان له‌باره‌ی هه‌واری ده‌ستورو پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نیشاندا‌و رایانگه‌یاند كه یه‌ك بۆچوونیان هه‌یه.
ته‌ئكیدیشیان له سیته‌مێكی په‌رله‌مانی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
PM:03:47:28/07/2015