سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له هه‌ردوو جێگری سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌وه رایگه‌یاند به‌شداری نه‌کردنی ئه‌وان له کۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ گۆڕان و حیزبه‌که‌یان له‌سلێمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی پێیان نه‌وتراوه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌کی باڵای یه‌کێتی ده‌ڵێت" ئاگادار کراونه‌ته‌وه که ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه سازده‌کرێت".
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له هه‌ردوو جێگری سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، کۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح به سپی راگه‌یاند پێشوازینه‌کردن و به‌شداری نه‌کردنی ئه‌وان له هاتنی وه‌فدی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌سه‌رۆکایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له‌سلێمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی "پێیان نه‌وتراوه".
سپی بۆ پشتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه په‌یوه‌ندیکرد به به‌رپرسێکی باڵای حیزبی ناوبراوه، ئه‌و به‌رپرسه که داوای کرد ناوی بڵاونه‌کرێته‌وه به سپی راگه‌یاند : به‌هه‌ردوو جێگره‌که‌ی سکرتێری گشتی له رێگای به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێری مه‌کته‌بی سیاسی، مه‌لا به‌ختیاره‌وه وتراوه".
سه‌رچاوه نزیکه‌که‌ی هه‌ردوو سکرتێری گشتی یه‌کێتی به سپی راگه‌یاند " شێوه‌ی راگه‌یاندنه‌که ته‌نها ئه‌وه وتراوه که وه‌فدی دانوستانی گۆڕان بۆ پرسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی کۆبوونه‌وه سه‌ردانی مه‌کته‌بی سیاسی ده‌که‌ن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد به‌هیچ جۆرێک نه‌وتراوه که وه‌فده‌که‌ی گۆڕان به سه‌رۆکایه‌تی رێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌بێت.
دوێنێ 7/28 له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، وه‌فدێکی گۆڕان به سه‌رۆکایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ردانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له سلێمانی کرد، هه‌ردوو جێگری سکرتێری گشتی پێشوازی و به‌شداری کۆبوونه‌وه‌که‌یان نه‌کرد، دواتر ئاشکرابوو که هه‌ردوو جێگر له سلێمانی نین و له‌هه‌ولێرن.