بۆ پرسی سەرۆکی هەرێم ریزی دووەمی سەرکردایەتی ٥ لایەنەکە کۆدەبنەوە

بۆ گەیشتن لەسەر پرسی سازدان سبەی ٧/٣٠ ریزی دووەمی هەر پێنج لایەنی پارتی و یەکێتی و گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ کۆدەبنەوە.

وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هیوای میرزا سابیر رایدەگەیەنێت لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی هەر پێنج لایەنەكە نوێنەری خۆیان ئامادەدەكەن و سبەی پێنج شەممە كۆدەبنەوە بۆ گەیشتن بە سازان لەسەر دەستوورو ویلایەتی سەرۆكی هەرێم .
وتەبێژەکەی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی دەڵێت: بۆ ئەم مەبەستە نوێنەری هەر پێنج لایەنە سیاسیەكە (یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی و پارتی و یەكێتی و گۆڕان) لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی نوێنەری خۆیان بۆ كۆبونەوەكە ئامادەكردووەو سبەی پێنج شەممە کۆدەبینەوە.
ئەم کۆبوونەوەیە کە کەسی یەکەمی حیزبەکان بەشداری تێدا ناکەن، جگە لەمحەمەد فەرەج ئەمینداری گشتی کە رەنگە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکە بکات بەو پێیەی یەکگرتوو خاوەنی دەستپێشخەریەکەن، هیچ لایەنێکی تر کەسی یەکەمیان بەشداری ناکات و زیاتر کۆبوونەوەی بۆ ڕا گۆڕینەوەیە.



PM:10:07:29/07/2015