وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رێنمایی تایبه‌ت بە بەرزبونەوەی پلەی گەرما بڵاوده‌كاته‌وه و داوا له‌هاووڵاتیان ده‌كات پابه‌ندی ئه‌م رێنماییانه بن.
رێنماییه‌كان:
1- ئه‌گه‌ر زۆر پێویست نه‌بوو له‌كاته‌گه‌رماكانی رۆژ مه‌چووه ده‌ره‌وه له‌ماڵه‌وه بمێنه‌وه، سوود له‌ئامێره‌كانی فێنك كه‌ره‌وه وه‌ربگره.
2- منداڵ و كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانیان هه‌یه وه‌ك نه‌خۆشیه‌كانی سینگ و دڵ پێویسته له‌ماڵه‌وه و له‌شوێنێكی فێنك بمێنه‌وه.
3- ئه‌و كرێكارانه‌ی كه‌به‌رده‌وامبن له‌كاره‌كانیان له‌رۆژ پێویسته تاده‌كرێت خۆیان له تیشكی خۆر بپارێزن و ماوه ماوه پشووبده‌ن له‌شوێنێكی سێبه‌ر و فێنك و برێكی زیاتر ئاو و شله‌مه‌نی بخۆنه‌وه.
4- له‌م ماوه‌یه خواردنه‌وه‌ی ئاو و شله‌مه‌نیه‌كان زیاتر بكه‌ن بۆ خۆپاراستن له‌وشك بوون.
5- سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه و فریاكه‌وتنه‌كان و ده‌زگاكانی ته‌ندروستی كوردستان له‌ئاماده‌باشیدان و له‌هه‌ر كاتیك پێویست بوو سه‌ردانیان بكه و پزیشكان و كارمه‌ندان له‌پێشوازیتان داده‌بن.
PM:02:17:30/07/2015