كەجەكە: پێویستە گەلی کوردستان هەستێتە سەر پێ و لەبەرامبەر ئەو هێرشە تێکۆشان بکات

کەجەکە دەڵێ ئەو هێرشەی کرایە سەر گوندی زارگەلی لە بناری قەندیل بۆ سەر هاوڵاتیانی سڤیل، بوو به‌ خاڵێ کۆتایی هێرشەکانی داگیرکەران بۆ سەر گەلی ئێمە. لەمەودوا پێویستە تەواوی گەلی کوردستان لەبەرامبەری راپەڕێت و تێبکۆشێت.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکی کوردستان (کەجەکە) به‌هۆی‌ بۆردومانكردنی‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیاوه‌ كه‌ هه‌شت هاوڵاتی‌ مه‌ده‌نی‌ تیایدا شه‌هیدونن وژماره‌یه‌كی‌ دیكه‌ برینداربوون، بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە.

کەجەکە لە بەشێکی بەیاننامەکەدا دەڵێ: "ئەو هێرشەی کرایە سەر گوندی زارگەلی لە بناری قەندیل بۆ سەر هاوڵاتیانی سڤیل، بوویە خاڵێ کۆتایی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر گەلی ئێمە و تاکو هەموو گەلی کورد لەبەرامبەر ئەو هێرشانە نەوەستنەوە ئەوا هێرشەکان کۆتاییان پێ نایەت."

لە بەشێکی تری بەیاننامەکەی کەجەکەدا هاتووە: لێرە بەدواوە پێویستە تەواوی گەلی کوردستان هەستێتە سەر پێ و لەبەرامبەر ئەو هێرشە تێکۆشان بکات. لەسەر گەلی باشوری کوردستان، گەلی باکوری کوردستان، گەلی رۆژهەلاتی کوردستان، گەلی رۆژئاوای کوردستان و گەلانی ناوچەکە و هێزە دیموکراتەکان پێویستە لەبەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژیانە هەستنە سەر پێ.



PM:03:22:01/08/2015