ئاسایشی رۆژئاوا کوڕی بەرپرسەکان دەستگیر دەکات

 ئاسایشی رۆژئاوا بڕیارێک لەسەر پەیوەندی نەکردنی مناڵی بەرپرسانەوە بە بەرگری خۆجێتیەوە دەردەکات و ئاسایش دەیەوێت دەستگیریان بکات.

بەپێی نوسراوێکی ئاسایشی کانتۆنی جەزیرە کە ٧/٣٠ دەرچووە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ژمارەیەک لە مناڵانی بەرپرس پەیوەندی ناکەن بە بەرگری خۆجێتیەوەو ئەم دەزگایەش بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکردوون.

بەپێی بڕیارەکە کوڕی ئەو بەرپرسانەی ئیدارەی خۆجێتی دیموکراسی و کوڕی ئەندامانی ئەنجومەنەکان و ئەنجومەنی رۆژئاواو کوڕی بەرپرسانی حیزبەکان و ئەنجومەنی نیشتمانی کورد، خۆیان دزیەوەتە  لە پەیوەندیکردن بە هێزی بەرگریەوە.

لەو بڕیارەی ئاسایشدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە ئەو دەزگایە زانیاری ورد لەسەر کوڕی ئەو بەرپرسانە کۆدەکاتەوە تا دەستگیریان بکات.
ئەم بڕیارەی ئاسایش بەو مەبەستەیە کە کوڕی بەرپرسان نابێت سوود لە پۆستی باوکیان وەربگرن و خۆیان لە ئەرکی "نیشتمانی بدزنەوە".

لە رۆژئاوا ئەو هێزانەی شەڕی سەرەکی لەگەڵ داعشدا دەکەن، شەڕڤانانی یەپەگەو هێزەکانی بەرگری خۆجێیە کەوەک هێزێکی بەرگرین و  خزمەتکردن لەم ‌هێزەدا لە رۆژائاوا وەک ئەرکێکە لەسەر گەنجان.  
 



AM:09:18:03/08/2015