خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە

بەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی خورماڵ خۆپیشاندان لەپێناو چاککردنی خزمەتگوزارییەکاندا دەستی پێکرد.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتوون، خۆپیشاندەران داوای لابردنی بەڕێوەبەری ناحیەکەیان دەکەن.

دوینێش گەنجانی شاری سەید سادق خۆپیشاندانیان کردو رێگای سەرەکی سلێمانی -  هەڵەبجە، رێگای سلێمانی - پێنجوێنیان داخست.
هەرەوەها لە ناحیەی خەلەکانیش، گەنجان خۆپیشاندانیان کردو رێگای سەرەکی سلێمانی – رانیەیان داخست.

خۆپیشاندان لە شارو شارۆچەکەکانی کوردستان لەپێناو خزمەتگوزاریەکاندا بۆتە دیاردەو هەموو رۆژێک لە ژمارەیەک شارو شارۆچکە خۆپیشاندان سازدەکرێت.



AM:09:58:03/08/2015