له‌هه‌ردوو شارۆچکه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌و خورماڵ له پێناو چاککردنی خزمه‌تگوزارییه‌کاندا خۆپیشاندان ده‌ستی پێکرده‌وه.
ئه‌مڕۆ 8/4 سه‌رله‌نوێ له خورماڵ که دوێنێش رژابوونه سه‌ر شه‌قامه‌کان خۆپیشاندان ده‌ستیپێکرده‌وه، هه‌روها له‌هه‌ڵبه‌جه‌ی تازه‌ش ئه‌م به‌یانییه خۆپشاندان له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه له پێناو چاککردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان ده‌ستیپیکرد.
ماوه‌ی 10 رۆژه زۆربه‌ی شار‌و شارچکه‌کانی سلێمانی و هه‌ندێک شارۆچکه‌و گه‌ڕه‌کی هه‌ولێریش له پێناو چاککردنی خزمه‌تگوزارییه‌کاندا گه‌نجان خۆپیشاندان ده‌که‌ن.
هه‌رچه‌نده دوێنێ له شارۆچکه‌ی چوار قورنه، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌که رایگه‌یاند ده‌ستله‌کارده‌کێشێته‌وه، به‌ڵام له شوێنه‌کانی تر به‌رپرسان هه‌ر به‌ڵێن ده‌ده‌ن و هیچی لێ جێبه‌جێ ناکرێت.