تا ئێستا نەزانراوە نەوشیروان مستەفا بۆچی عەلی قەرەداغی نابینێت

ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان عەلی قەرەداغی داوای کردووە رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان نەوشیروان مستەفا ببینێت، بەڵام ئەو کۆبوونەوەیە ئەنجام نەدراوەو تا ئێستا هۆکارەکەی لەلای گۆڕانەوە نەزانراوە.

عەلی قەرەداغی لە دیدارێکی لەگەڵ تەلەفزیۆنی رووداو رایگەیاند" من چوار رۆژ پێش ئێستا داوای ئەنجامی دیدارم کردبوو بۆئەوەی جەنابیان ببینم، بەڵام تائێستا وەڵامیان نەداوینەتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش کەسێکم راسپارد بۆئەوەی نیگەرانییەکانم بگەیێنێتە نەوشیروان مستەفا، بەوەی چۆن وەڵامی ئێمە ناداتەوە".
عەلی قەرەداغی کەسایەتی ئاینی زانستی و سیاسی سونە، ماوەی چەند رۆژێکە گەڕاوەتەوە کوردستان و هاریکاری ئەو هەوڵانە دەکات کە یەکگرتووی ئیسلامی خستوویەتە گەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سەرۆکایەتی هەرێم، لەو ماوەیەدا بەبارزانیەوە زۆربەی بەرپرسەکانی هەرێمی بینیوە تەنها نەوشیروان مستەفا نەبیت، لای گۆڕانەوە دیار نییە بۆچی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ئەو کەسایەتییەی نەبینیووە. 



AM:09:19:05/08/2015