لەسەر گرانبونی نرخی كارتی مۆبایل ئاسیاسێڵ روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

كۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە روونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە گرانبونی نرخی كارتی مۆبایل نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت "لەوخراپ تێگەیشتنەی دروسبوونە دەربارەی بڕیار حكومەتی عێراق بۆ جێبەجێكردنی باجی فرۆشتن.

دەقی روونكردنەوەكەی ئاسیاسێڵ:

ڕوونكردنەوەیەك لە ئاسیاسێڵەوە بۆ رای گشتی سەبارەت بە دانانی باجی فرۆشتن لەسەر كارتی پڕكردنەوەی باڵانس وهێڵی پۆستپەید
سلێمانی، كوردستان، عێراق ـ كۆمپانیای ئاسیاسێڵ، پێشەنگ لە بواری دابینكردنی خزمەتگوزاری پەیوەندییەكان لە عێراق، نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت لەو خراپ تێگەیشتنەی دروست بووە دەربارەی بڕیاری حكومەتی عێراقی بۆ جێبەجێكردنی باجی فرۆشتن كە لە بڕگەی (أ)ی مادەی (33)ی یاسای بودجەی فیدراڵیی ساڵی 2015 هاتووە لەگەڵ ڕێنماییەكانی ژمارە (5)ی ساڵی 2015 وبەپێی ئەو ڕێنماییانەی كە لە وەزارەتی دارایی/دەستەی گشتی باجەوە هاتوون، لە 1/8/2015ەوەباجی فرۆشتن بە ڕێژەی 20%ی نرخی فەرمی دەستنیشانكراوی كارتەكانی پڕكردنەوەی باڵانس وپڕكردنەوەی ئەلیكترۆنی خزمەتگوزاری پریپەید وپسوڵەی خزمەتگوزاری پۆست پەید، وەكو باجی فرۆشتن خرایە سەر بەشداربووان.

لە كاتێكدا ئاسیاسێڵ پابەندبوونی خۆی بە بڕیارەكەی حكومەتی عێراقی وئەنجومەنی نوێنەرانەوە رادەگەیەنێت، حەزدەكات ئەوەش بۆ بەشداربووە بەڕێزەكانی وڕای گشتی ڕوونبكاتەوە كە ئەو بڕە زیادەیە راستەوخۆ دەچێتە خەزێنەی وەزارەتی دارایی عێراقیەوە و هیچ برە پارەیەك كەم تا زۆر بۆ ئاسیاسێڵ نییە، بەڵكو بەپێچەوانەوە، ئەم بڕیارە كاریگەرییەكی سلبی دەكاتە سەر داهاتەكانی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ.  
لەبەر ئەوە، بە پێویستمان زانی ئاگادارتان بكەین كە جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە سەپێنراوە وبڕیاری بودجەی فیدراڵیش لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پەسەندكراوە كە باجی فرۆشتن دەخاتە سەر بەشداربوو لەكاتی كڕینی كارتی پڕكردنەوەی باڵانس ودانی پارەی پۆستپەید بە رێژەی 20% هەروەها بە چەند ڕێژەیەكی تر ئەو باجە لەسەر چەندین كەلوپەل و كاڵای تری جیاواز داندراوە.
ئاسیاسێڵ، بەو سیفەتەی كە كۆمپانیایەكی نیشتمانی هاوبەشە، بەشێوەیەكی شەفافانە رایدەگەیەنێت كە بەردەوامدەبێت لە پابەندبوون بە ئەركە داراییەكانی بەرامبەر دەوڵەت بەم شێوەیەی خوارەوە:
1.    ئاسیاسێڵ كرێی مۆڵەتی كاركردنەكەی كە 1,250,000,000 دۆلاری ئەمریكییە بەتەواوەتی داوەبە دەوڵەت (ملیارێك دوو سەد وپەنجا ملیۆن دۆلاری ئەمریكی).
2.    ئاسیاسێڵ بە شێوەی ساڵانە باجی داهاتی كۆمپانیاكان (چریبە دخل الشركات )دەدات بە دەوڵەت كە بڕەكەی 15%ی  كۆی قازانجی كۆمپانیایە.
3.    ئاسیاسێڵ مانگانە كرێی ڕێكخراوەیی (اڵاجور التنڤیمیە)دەدات بە دەوڵەت كە بڕەكەی 15% ی كۆی داهاتی كۆمپانیایە.
4.    ئاسیاسێڵ پابەندە بە دانی كرێی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی نەوەی سێیەم بە دەوڵەت كە بڕەكەی 307,000,000 ملیۆن دۆلاری ئەمریكییە (سێ سەد وحەوت ملیۆن دۆلاری ئەمریكی).
5.    ئەمە سەرباری ئەو چەند بڕە پارەیەی تر كە دەیدات بە دەوڵەت.

بەكورتی، ئاسیاسێڵ زیاتر لە سێ ملیار و پێنج سەد ملیۆن دۆلاری ئەمریكی داوە بە دەوڵەت كە دەكاتە زیاتر لە چوار تریلیۆن و سێ سەد ملیار دیناری عێراقی.
سەرەڕای ئەو هەموو بارودۆخە ناهەموارەی كە وڵاتی پێدا تێدەپەڕێت، بەڵام ئاسیاسێڵ هەمیشە سووربوە لەسەر گەیاندنی خزمەتگوزارییەكانی بە هاوڵاتیان بە تازەترین تەكنۆلۆژیای سەردەم كە لە جیهاندا بەردەستە، وئەوپەڕی هەوڵی خۆی خستوەتەگەڕ بۆ ئەوەی بەسەر هەموو ئەو بەربەستانەدا زاڵ ببێتكە دێنە ڕێی ئەویش لە رێگەی دابینكردنی پاسەوان بۆ تاوەرەكانی ودابینكردنی كارەبا بۆیان وچەندین كۆسپی تر. وئەم مەسەلانەش هەمووی پارەیەكی بێشوماریان تێدەچێت كە بارگرانین بۆ سەرشانی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ.
دواجار،بە پێویستی دەزانین كە ئاماژە بەو ڕاستییە بكەین كە بڕیاری باجی فرۆشتن بە هیچ جۆرێك لە بەرژەوەندی ئاسیاسێڵ نیە، بەڵكو بە پێچەوانەوە كاریگەریەكی سلبیهەیە بۆ سەر فرۆش وداهاتی كۆمپانیاكە وبڕی ئەو  قازانجەی دەیكات بە گوێرەی ئەو ڕێسا ئابورییە زانراوەی كە دەڵێت بەرزبونەوەی نرخ دەبێتە هۆی دابەزینی خواست.
ـ تەواوـ





PM:04:15:05/08/2015