هه‌ده‌په داوای ناوبژیوانی له‌بارزانی ده‌كات
وه‌فدێكی پارتی دیموكراتی گه‌لان داوا له‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، هه‌وڵی له‌یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی توركیا‌و په‌كه‌كه بدات، مه‌سعود بارزانیش ئاماده‌یی ده‌رده‌بڕێت.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له‌دیدارێكیاندا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌شاندێكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) ورده‌كارییه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسیی توركیا‌و هۆكاره‌كانی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوان سوپای توركیا‌و پارتی كرێكارانی كوردستان خسته‌ڕوو، نیگه‌رانی خۆیان نیشاندا له‌وه‌ی كه قه‌یرانه‌كان قوڵتر ببنه‌وه‌و ده‌رفه‌تی ئاشتی له‌كیس بچێت.
وه‌فده‌كه ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك لایه‌نگری شه‌ڕ نین‌و ده‌یانه‌وێت پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌ستپێبكاته‌وه، دا‌واشیان كرد، بارزانی هه‌وڵه‌كانی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی بخاته‌گه‌ڕ.
له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكی هه‌رێم، ڕایگه‌یاند گه‌لی كوردستان به بێ خواستی خۆی دابه‌شكراوه‌و بۆ پاراستنی ناسنامه‌ی خۆی شه‌ڕی كرد‌و توانیویه‌تی ناسنامه‌ی خۆی بپارێزێت‌و ئێستا له‌پێناو مسۆگه‌ركردنی ده‌ستكه‌وت و به‌ره‌وپێشوه‌چوونی دۆزی كورد پێویستییان به ئاشتییه.
وتیشی:"ئه‌نجامی شه‌ڕ ماڵوێرانی‌و كاولكارییه، ڕۆژێك شه‌ڕ زووتر ڕابگیرێت باشه‌و له‌قازانجی هه‌موو لایه‌كه‌و بۆ سه‌رخستنی ئاشتییش پێویسته هه‌موو لایه‌ك پاڵپشت‌و هاوكاری یه‌كتر بین".
ئاماده‌یی خۆشی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌باكور ده‌ربڕی.
PM:03:34:07/08/2015