وەفدی ئەمریکی لەسەر پرسی بارزانی گفتوگۆ لەگەڵ گۆڕان‌و یەکێتی دەکەن

وەفدێکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کە پێکهاتبوون لە بریت ماککۆرک، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە و ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق و ماتیاس میتمان، کونسوڵی ئەمریکا مسەردانی سلێمانی دەکەن و بەجیا لەگەڵ نەوشیروان مستەفاو کۆسرەت رەسوڵ کۆدەبنەوە.

بەرپرسی ژووری پەیوەندیە دیبلۆماسییەکان محەمەد تۆفیق بە سپی راگەیاند: لەگەڵ وەفدەکەی ئەمەریکادا لەسەر پرسی شەڕی داعش و بۆردومانی فرۆکەکانی تورکیا بۆ سەر بارەگاو بنکەکانی پەکەکە لەهەرێمی کوردستان و قوربانییانی سڤیلی ئەو بۆردومانەو پرسی سەرۆکایەتی هەرێم گفتوگۆ کرا.

محەمەد تۆفیق وتیشی: ئەو وەفدە زیاتر هاتبوو بۆ زانینی ڕای ئێمە لەسەر ئەو پرسانە.

  بەپێی میدیاکنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانوەفدەكەی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە كە ئەمریكا لەگەڵ سازان و چارەسەری سەرجەم پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەكانی گەلی كوردن و بەڵێنی هاوكاری و یارمەتییەكانی ئەمریكایان دوپاتكردەوە بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە روبەڕوبونەوەی تیرۆریستاندا.



PM:07:56:08/08/2015