پارتی: ئەگەر هەڵبژاردن نەكرێت بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم دەمێنێتەوە
سەرۆكی لیژنەی یاسایی‌و پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی كوردستان پێیوایە له‌دوای 20-8 كاتێك كه هه‌ڵبژاردنی ( استحاله ) نه‌توانرا ئه‌نجام بدرێت، سه‌رۆك به‌رده‌وام ده‌بێت له‌كاره‌كه‌ی‌و چونكە ده‌وڵه‌ت به‌حاله‌تی شه‌ڕدا تێده‌په‌رێت.
د. ڤاڵا فه‌رید، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی‌و پەرلەمانتاری پارتی له په‌ڕله‌مانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی راگەیاند: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان ناتوانێت ببێته سه‌رۆكی هه‌رێم له‌دوای 20-8 له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێ ی پرانسیپی به‌رده‌وامی سه‌رۆك ( استمراریه الرئیس ) كاتێك كه هه‌ڵبژاردنی ( استحاله ) نه‌توانرا ئه‌نجام بدرێت، سه‌رۆك به‌رده‌وام ده‌بێت له‌كاره‌كه‌ی و كاره‌كانی خۆی ده‌كات ئه‌م بنه‌مایه له هه‌ندێك ده‌ستووری وه‌ڵاتان بۆته یاسا به‌وه‌ی ده‌ڵێت ده‌وڵه‌ت له‌كاتێكدا كه به‌حاله‌تی شه‌ڕدا تێده‌په‌رێت و ناتوانێت هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، سه‌رۆك له ئه‌نجامدانی كاره‌كانی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها دادگای باڵای فیدراڵی كه له‌عیراقه له بڕیارێكی خۆی دا ده‌ڵێ" كاتێ نه‌توانرا هه‌ڵبژاردن بكرێت سه‌رۆك له‌كاره‌كانی خۆی به‌رده‌وامی ده‌بێت".
فه‌رید وتیشی: "ئه‌وانه‌ی باسی كۆتاییهاتنی كاره‌كانی سه‌رۆك ده‌كه‌ن كه (بۆشایی) چۆڵ بوون رووده‌دات له 20-8 به پێی وشه‌ی چۆڵبوون( خلو ) كه له‌ناو یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا هاتووه، ئه‌مه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، مانای ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆك یه‌كه‌م : له‌رووی جه‌سته‌یی و عه‌قڵه‌وه نه‌توانێت كاره‌كانی خۆی بكات عه‌قڵ و جه‌سته‌ی له‌ده‌ست بدات، دووه‌م : حاڵه‌تی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه یاخود مردن رووبدات، ئینجا سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌شوێنی ئه‌و كاره‌كان به‌رێوه ده‌بات ئه‌م وشه‌یه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه كۆتایی ماوه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم هات سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌شوێنی سه‌رۆكی هه‌رێم دابنرێت و كاره‌كانی به‌رێوه ببات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌رووی یاساییه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان ناتوانێت له‌دوای 20-8 ببێته سه‌رۆكی هه‌رێم .
PM:03:11:09/08/2015