لە روونکردنەوەیەکدا سکرتێری گشتی حزبی ئایندەی کوردستان، قادر عەزیز دەڵێت: به باس نیوز و ئه‌وانه‌ی له پشت باسنیوزه‌وه ده‌ڵێم شه‌رمه بۆ ئه‌و چه‌واشه‌كاریه و كاك مه‌سعودیش هه‌رگیز به‌م شێوه‌یه نابێته‌وه به سه‌رۆكی هه‌رێم.
لەسەر چاوپێکەوتنێکی باس نیوز کە دواتریش لە سپی میدیا بڵاوکرایەوەو سکرتێری گشتی حیزبی ئایندە قادر عەزیز دەڵێت: بەدوورو نزیک هیچ لێدوانێکی لەم جۆرەم نەداوە.
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌واڵێكی سایتی (باس نیوز)
دوانیورۆی ئیمرۆ 9/8/2015 سایتی (باس نیوس) بابه‌تێكی له ژێر ناوی ((قادر عزیز:: بارزانی ده‌بێته‌وه به سه‌رۆك)) بڵاوكردۆته‌وه ، دواتریش (سپی میدیا)ش هه‌مان هه‌واڵی بڵاوكردۆته‌وه ، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك بكه‌ن ، یا من دورونزیك هیچ لێدوانێكی له‌م جۆره‌م دابێ ، یا ئه‌و هه‌واڵه و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی هیچ راستیه‌كی تێدابێت ، بۆیه به هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌ینم ئه‌مه هه‌واڵێكی ته‌واو هه‌ڵبه‌ستراوه و دوره له راستیه‌وه ، به باس نیوز و ئه‌وانه‌ی له پشت باسنیوزه‌وه ده‌ڵێم شه‌رمه بۆ ئه‌و چه‌واشه‌كاریه و كاك مه‌سعودیش هه‌رگیز به‌م شێوه‌یه نابێته‌وه به سه‌رۆكی هه‌رێم ، به‌ڵكو ئه‌وان به‌و هه‌ڵوێستانه‌یان زیان به خودی كاك مسعود و پۆسته‌كه‌شی ده‌گه‌یه‌نن. له كۆتایدا به هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نم ئه‌و په‌یجه‌ی كه ئه‌و وه‌ڵامه‌ی تێدا بڵاو ده‌بێته‌وه ته‌نها په‌یجی خۆمه له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك و هه‌ر په‌یجێكی تر له فه‌یس بووك به ناوی من شت بڵاوبكاته‌وه هه‌ڵبه‌ستراوه و دووره له راستیه‌وه.
قادر عزیز
سكرتێری گشتی حزبی ئاینده‌ی كوردستان