گۆڕان رەتیدەكاتەوە بەرهەم ساڵح یان كاندید کردبێت بۆ سەرۆكی هەرێم
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان له‌باره‌ی كاندیدی هاوبه‌شی نێوان گۆڕان‌و یه‌كێتی‌و داواكاری ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، بۆ خۆكاندیدكردنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ڕوونكردنه‌وه ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌و ئاسته نزمه نه‌وشیروان مسته‌فا گفتوگۆ ناكات.
عه‌لی حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مان له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی:"له‌چه‌ند شوێنێك بڵاوبۆته‌وه كه (نه‌وشیروان مسته‌فا) به (د.به‌رهه‌م ساڵح)ی وتووه؛ به‌رامبه‌ر (مسعود بارزانی) بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم خۆت هه‌ڵبژێره، ئه‌ویش وتوویه‌تی، نامه‌وێت ناكۆكی دروست بكه‌م و بۆچی تۆ خۆت هه‌ڵنابژێری".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌وه‌ی ئاگاداری بیركرنه‌وه‌و بۆچونی (نه‌وشیروان مسته‌فا) نه‌بێت، ده‌زانێت ئه‌م قسه له‌پێنج ڕوانگه‌وه ناڕاسته.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان ده‌شڵێت:"یه‌كه‌م ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم بكرێت، به‌یاسا مه‌سعود بارزانی مافی نییه خۆی هه‌ڵبژرێت‌و دووه‌میش، پرۆژه‌كه‌ی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكه له‌ناو په‌رله‌مان، نه‌ك شوێنی دیكه، سێیه‌میش، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم بكرێت له‌ناو خه‌ڵك‌و كاك نه‌وشیروانیش ڕازی ببێت، ڕێككه‌وتنی سیاسی نێوان لایه‌نه‌كان ده‌كرێت كه كێ كاندیدی هاوبه‌ش".
بەوتەی ئەو "ناكرێت د.به‌رهه‌م ساڵح وتبێتی نامه‌وێت ناكۆكی دروستبكه‌م، ئه‌گه‌ر به‌شداریكردن‌و خۆهه‌ڵبژاردن به‌ناكۆكی دروستكردن بزانێت، ئیتر چۆن كاری سیاسی ده‌كات".
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح نوسیویه‌تی:"ئه‌وه‌ی ئێمه كاك نه‌وشیروانمان ناسیبێت، ئه‌گه‌ر گفتوگۆیه‌كی به‌و شێوه‌یه جدی هه‌بووبێت، به‌م ئاسته نزمه نایكات".
PM:02:41:10/08/2015