هێزەکانی پارتی لەدەوری پەرلەمان خۆیان نمایش دەکەن

دوو شەوە لە دەوروبەری پەرلەمان و لەسەر شەقامە گشتییەکانی هەولێر چەند هێزێکی تایبەتی حکومەت " پارتی " خۆیان نمایش دەکەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند " ئەو خۆنومایش کردنە بەتایبەتی دوای وتارەکەی بارزانی دێت کە شەوی ٨/٩ لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە".

ئەو سەرچاوەیە ئەوەی نەشاردەوە کە ئەم هێزانە بۆ " فشار خستنە سەر پەرلەمان و ئیستفزازکردنی ئەو لایەنانەیە کە لەگەڵ داواکارییەکانی پارتیدا نین لەنوێکردنەوەی ولایەتی بارزانیدا".

پەرلەمانتار سۆران عومەریش ئەوەی ناشاردەوە هێزێکی تایبەت لەناو هەولێردا خۆی نمایش دەکات.

راوێژکارێکی سەرۆکی پەرلەمان، د.سەردار عەزیز، لە تۆڕێ کۆمەڵایەتی فەیس بووک وێنەیەکی ئەو هێزانەی بڵاوکردۆتەوەو  کە زرێپۆشێک لە شەقامی پشتەوەی پەرلەمان خۆی نمایش دەکات، ئەو راوێژکارە نووسیوویەتی " هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە موسڵ!".

لەلایەکی ترەوە، پەیجەکانی پارتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەی ئەو نومایشە سەربازیانەی ناو هەولێر ناشارنەوەو شانازی پێوەدەکەن.
  



AM:08:31:11/08/2015