پیرەمێردێك رەخنە لە جلەکانی میریام فارس دەگرێت

ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی میریام فارس توشی سەرمەزاری دەبێت كاتێك پیرەمێرێدكی ئوردونی ڕەخنە لە جلەكانی دەگرێت.

میریام لە چاوپێكەوتنێكیدا ئاماژە بەیەكێك لەو ڕووداوانە دەكات كە توشی هاتووە بەهۆیەوە توشی شەرمەزارییەكی زۆر بووە، ئەوەش دوای ئەوەی لەگەڵ كۆمەڵێك لە هەوادارانی سەرقاڵی وێنەگرتن بووە، دواتر پیرەمێردێكی ئوردونی لێی نزیك دەبێت و لە بەردەمی جەماوەرێكی زۆردا چەند قسەیەكی پێ دەڵێت.

ئەو كەسە بەو هونەرمەندەی وتووە "من تۆم زۆر خۆشدەوێت و زۆر پێت سەرسامم وە گوێ لە گۆرانییەكانیشت دەگرم، بەڵام كاتێك لەسەر ستەیج جلەكانت دەبینم ڕای خۆم دەگۆڕم"، ئەم قسانەش میریامی لەناو ئەو كەسانەدا شەرمەزار كردووە.






PM:03:11:11/08/2015