پارتی دیموکراتی کوردستان بێ ئومێد بووه له شه‌ریکه‌که‌ی له‌حکومه‌ت، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان. له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی زۆربه‌ی لایه‌نه‌کانی کردووه جگه له گۆران.
ئه‌مڕۆ 8/12 وه‌فدی پارتی سه‌ردانی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستانیان له‌هه‌ولێر کرد، دوێنێش سه‌ردانی باره‌گای حیزبی شیوعیان کرد، به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی، سه‌ردانی حیزبه‌کانی وه‌ک یه‌کگرتوو و شیوعی ته‌نها له‌پێناو ئه‌وه‌دایه که ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی کوردستان کۆبوونه‌وه‌ی کرد له‌سه‌ر پرسی هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، ئه‌وا په‌رله‌مانتارانی ئه‌و لایه‌نانه نه‌چنه کۆبوونه‌وه‌که‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌کانی ده‌ست سپی که‌وتووه پارتی له‌وه ده‌رچووه له‌سه‌ر پرۆژه‌و سازان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تری ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی و گۆڕان کۆبێته‌وه، به‌ڵکو به‌ئاشکرا داوا له‌و لایه‌نانه ده‌کات که‌نه‌چنه کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه که وا پێشبینی ده‌کرێت سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان له رۆژانی داهاتوودا ئه‌نجامی بدات.
سه‌باره‌ت به‌و شێوازانه‌ی پارتی گرتوویه‌ته به‌ر جگه له‌په‌یوه‌ندی مێژوویی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌دا، هاوکات به‌ڵێن ده‌دات له‌هه‌ر پێکهاته‌یه‌کی نوێی حکومه‌ت یان پاریزگاکان ڕێز له پێگه‌ی ئه‌و حیزبانه بگرێت، هه‌روه‌ها به ناراسته‌وخۆ په‌ناده‌به‌ته به‌ر " ئیغرائات" ی حیزبی و شخسیش، جگه له‌هه‌ندێکجاردا که بێ ئومید ده‌بێت، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر زمانی چاو لێ سوورکردنه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه.
به‌پێیچه‌وانه‌ی ئه‌م شێوازی مامه‌ڵه‌وه، پارتی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی زیاتر قسه له‌سه‌ر پرۆژه‌و سازان ده‌که‌ن، له‌گه‌ڵ گۆڕانیش پێده‌چێت" سه‌هۆڵبه‌ندانی نێوانیان هێنده سه‌خت بێت گه‌رمای ئه‌م هاوینه‌ش نه‌توانێ بیتوێنێته‌وه".( وه‌ک چاودێرێک ده‌ڵێت).