فواد مەعسوم داوا دەکات مالکی وەک جێگری سەرۆک کۆمار بهێڵرێتەوە

سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند سەرۆک کۆماری عێراق فواد مەعسوم داوای لە پەرلەمانی عێراق کردووە کە مالکی وەک جێگری سەرۆک بهێڵنەوە.

پەرلەمانی عێراق دوێنێ ٨/١٢ دەنگی لەسەر ژمارەیەک هەنگاوی ریفۆرمیستی دا کە لەلایەن سەرۆک وەزیران حەیدەر عەبادی ئاراستەیان کرابوو، کە یەکێک لە بڕگەکانی هەڵوەشانەوەی پۆستەکانی جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران بوو.

سەرچاوەیەک بە شەفەق نیوزی راگەیاند کە فواد مەعسوم نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی پەرلەمان کردووەو داوا دەکات جێگرێکی هەبێت کە ئەویش نوری مالکییە.

نەزانراوە ئەم داوایەی مەعسوم لەسەر پێودانگەیەک بووە، ئایا کوتلە کوردستانییەکان، یان سەرکردایەتی کورد ئاگاداری ئەم هەنگاوەن، لە کاتێکدا کە مالکی هەمیشە دژی داواکارییەکانی کورد دەوەستێتەوە. 



PM:10:36:12/08/2015