وەزیری پێشمەرگە وەڵامی سیروان بارزانی دەداتەوە

وەزیری پێشمەرگە مستەفای سەید قادر وەڵامی سیروان بارزانی دەداتەوە و دەڵێت: بەهیچ جۆرێک ئاگام لە نمایشی سەربازیی هێزی پێشمەرگە لەناو هەولێردا نییە.

مستەفای سید قادر وەزیری پێشمەرگە بە NRTی راگەیاند "بەهیچ جۆرێک ئاگای لە نمایشکردنی سەربازی هێزی پێشمەرگە نییە لەناو شاری هەولێردا"، لەکاتێکدا دوێنی بەرپرسی میحوەری مەخمور – گوێر، سیروان بارزانی برازای سەرۆکی هەرێم لە بەرنامەیەکی ئەو تەلەفزیۆنەدا وتی "ئەو نمایشە بە ئاگاداری وەزیری پێشمەرگە بووە".

وەزیری پێشمەرگە دەڵێت: سیروان بارزانی بەرپرسی میحوەری مەخمور گوێر تەنها هێندەی پێ وتووم ٣٠ ئۆتۆمبیلی زرێپۆشیان کڕیووە بۆ هێزی پێشمەرگە.

سێ شەو لەمەوبەر لەشەقامە گشتییەکانی ناو هەولێر هێزێکی پێشمەرگە نمایشێکی سەربازی ئەنجام دا، ئەمەش بووە هۆی ناڕەزایی لایەنەکانی تر، بەتایبەتی لەم هەلومەرجە ناسکەی هەرێم کە لەهەلومەرجی تەواوبوونی وادەی سەرۆکی هەرێمدا دەژی.



AM:10:15:14/08/2015