لەدێگەڵە ناهێڵن ١٥ ئەندام پەرلەمانی گۆڕان بچنە ناو هەولێرەوە

١٥ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان زیاتر لە ٢٠ خوولەک لەخاڵی پشکنینی دێگەڵە کە دەکەوێتە سەر رێگای کۆیە - هەولێر راگیراون.

ئەندامی پەرلەمانی گۆڕان، عەبدولرەحمان عەلی بە سپی راگەیاند ١٥ ئەندام پەرلەمانی گۆڕان کە ئەم ئێوارەیە لە کۆیەوە ویستوویانە بچنە ناو هەولێرەوە، لە خاڵی پشکنینی دێگەڵە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نەیان هێشتووە بچنە ناو شاری هەولێرەوە و، لەو خاڵە رایانگرتوون.

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد " زیاتر لە ٢٠ خوولەکە لەو خاڵی پشکنینە راگیراوین و تەفتیش و وردبینی لە پێناسی هەر ١٥ پەرلەمانتارەمان دەکەن".  


PM:08:18:15/08/2015