١٥ پەرلەمانتارەکەی گۆڕان گەڕانەوەو نەچوونە هەولێر

ئەو ١٥ پەرلەمانتارەی گۆڕان کە لەخاڵی پشکنینی دێگەڵە لەلایەن هێزێکەوە راگیرابوون گەڕانەوە بۆ سلێمانی.

عەبدولرەحمان عەلی پەرلەمانتاری گۆڕان بە سپی راگەیاند " دوای ئەوەی زیاتر لەنیو کاتژمێر لەو خاڵی پشکنینە راگیراین و ئیستفزازێکی زۆرکراین و پێناسەکانیان لێسەندین بۆ وردبینی کردن".

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: پاش ئەو ئیستفزازە زۆرە پێناسەکانمان بۆ جێهێشتن و گەڕاینەوە.

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لەرێگای سەگەوە خۆمان و ئۆتۆمبیل و پاسەوانەکانیان پشکنین.

عەبدولرەحمان عەلی باس لەوە دەکات کە ئەمە دژی هەموو عورف و یاساو ئەو بانگەشانەیە کە سەرۆکی هەرێم چەند رۆژە بەگوێی خەڵکیدا دەدات.



PM:08:35:15/08/2015