بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر لەسەر " سووکایەتیکردن و رێگرتن " لەپەرلەمانتارانی گۆڕان لە دێگەڵە دەڵێت: پشکنین ناچێتە خانەی سوکایەتیپێکردنهوه، چونکە بۆ پرسی ئەمنی ئەو کارە دەکرێت و، خۆناساندن بەس نییە لە بازگەکان و، پشکنین بۆ ھەموو کەسێک بکرێت زۆر ئاساییە".
بەڕێوبەری ئاسایشی ھەولێر د. تارق نوری ڕهتی دهكاتهوه، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دەڵێت" له بازگهیهكی ئاسایش، سوکایەتی و رێگری له ڕاوێژكارێكی پهرلهمان كه له بزووتنهوهی گۆڕانه كرابێ و نههێڵرابێ بێته ھەولێر، هاوكات رایدهگهیێنێت، بهڵكه ڕووداوهكه وایه كه، پشکنینی ئاسایی له ههر بازگهیهك ههیه، دیاره ئهو كهسهیش چەکی پێ بووە و ژمارەکەیشی لەسەر ناسنامەکەدا نەبووە، بهڵام پاش ئهوهی كه زانراوه لە پەرلەمان دەوام دەکات، رێگەی پێدراوە".
بەڕێوبەری ئاساییشی ھەولێر (د.تارق نووری) دەڵێت:'ئەو ھەواڵەی بڵاو کراوەتەوە کە گوایە لە بازگەیهكی ئاسایشی سنووری ھەولێر کارمەندانی ئاساییش سوکایەتییان بە راوێژکارێکی پەرلەمان کردووه راست نییە، چونکە ئاساییش رێگری لە ھیچ کەسێک ناکات و سوکایەتیشیان پێ ناکات، بەڵکو تەنیا پشکنین بۆ ھەموو کەسێک دەکەن ئەمەش کاری ئاساییشە".
بەڕێوبەری ئاساییشی ھەولێر زیاتر گوتی، ''پشکنین ناچێتە خانەی سوکایەتیپێکردنهوه، چونکە بۆ پرسی ئەمنی ئەو کارە دەکرێت و، خۆناساندن بەس نییە لە بازگەکان و، پشکنین بۆ ھەموو کەسێک بکرێت زۆر ئاساییە".
(د.تارق نووری) وتیشی، ''چونکە ئهو ڕاوێژكاره چەکی پێ بووە و کێشەی لە چەکەکە ھەبوو كه ژمارەکەی لەسەر ناسنامەکە نەبووە، بهڵام دوای ئەوەی زانراوە لە پەرلەمان دەوام دەکات رێگەی پێدراوە بڕوات.''